بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر بانگهێشتنی "ماهاتیر محەممەد" سەرۆک وەزیرانی مالزیا بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی کوالالامپور٢٠١٩ لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزی سیاسی- ئابوری ، تارانی بەرەو کوالالامپوری پایتەختی ئەو ولاتە جێهێشت.
کۆبوونەوەی سەرۆکانی کوالالامپوری٢٠١٩ بەئامادەبوونی٤٠٠ کەس لەوان ٢٥٠ کەس لە ڕێبەران، بەرپرسان، کەسایەتییە سیاسیەکان و بیرمەندان لە پەنجاو دوو وڵاتی جیهان، رۆژانی١٨ هەتا٢١ی دیسەمبەر لە پایتەختی مالزیا بەڕێوە دەچێ.
بڕیارە بەشداربووان لەو کۆبوونەوانەدا وێڕای وتووێژ لەبارەی گرینگترین کێشەو گرفتەکانی وڵاتانی ئیسلامی وپرس وبابەتی شوێندانەر لە جیهانی ئیسلام، ڕێکارگەلێک بدۆزنەوە بۆ چارەسەریی ئەو گرفت و ئارێشانە .
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، "شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی" میری قەتەر و "عیمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەوێنەی ڕێبەرانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی کوالالامپورن.
..........
340